دەوڵەتی تورک جارێکیتر بە چەکی قورس هێرشی کردەوە سەر کۆبانێ و تل تەمر

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، خاڵی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە کۆبانێ بۆردومان دەکەن.

دەوڵەتی تورک گوندەکانی زۆرمغار، ئەشمێ، شێخلەر، قەسرە، ئەحمەد مونیر و زیارەت لە ڕۆژئاوای کۆبانێ بە چەکی قورس بۆردومان کرد.

ئەو خاڵانە، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆردومان کراون، هێزەکانی حکومەتی دیمەشقیشان تیادایە.

هەروەها گوندەکانی تل لەبن و گۆزەلێی سەر بە ناوچەی تل تەمر لە حەسەکە بۆردوومان کران.

ژ.ت