دەوڵەتی تورک کانتۆنەکانی شەهبا و عەفرینی بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ گروپە چەتەکانی، شەوی ڕابردوو ناوچەکانی شێراوا و شەرای عەفرین و چەند گوندێکی کانتۆنی شەهبا-یان بۆردوومان کرد.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) بڵاویکردووەتەوە، شەوی ڕابردوو دەوڵەتی تورک لەگەڵ چەتەکانیدا گوندی عەین دەقنەیان بە چڕی ناوچەی تل ڕەفعەتی کانتۆنی شەهبا بۆردومان کرد.

هاوکات لەگەڵ ئەو هێرشانەدا گوندەکانی سۆخانکێ، قەنتەرە، مەیاسە و بورج قاس لە شێراوا و گوندەکانی شەوارخە، مەرەناز و مالکییەی سەربە شەرا بۆردومانکران.

ڕاگەیەندراوە، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەری زیاتر لە ٢٠٠ تۆپی لەو ناوچانە داوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی زیانەکانی ئەو بۆردومانانە بەدەست نەگەیشتووە.

ژ.ت