دەوڵەتی تورک کۆبانێی بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەند گوندێکی رۆژهەڵات و رۆژئاوای کۆبانێی بۆردومان کرد.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٣ جار گوندی چارقەلەی رۆژئاوای کۆبانێی بۆردومان کرد. لە هێرشەکەدا ئەندامێکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق برینداربوو.

هاوکات لە گوندەکانی خەرابیسان و گۆرانی رۆژهەڵاتی کۆبانێش بۆردومان کران. راگەیەندرا لە هێرشەکەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر بەکارهێنراوە.

هـ . ب