دەوڵەتی تورک کەسێکی دیکەی لە عەفرین ڕفاند

چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین کەسێکی دیکەیان بە ناوی تۆفیق حەسەن خەڵکی گوندی قەرەگۆل ڕفاند.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە هەرێمەکەوە بە دەست گەیشتوون، چەتەکانی فیرقەی تورکمانی 'حەمزە'، کە سەر بە دەوڵەتی تورکن، ڕۆژی ٢٢ی کانوونی دووەم، هاووڵاتییەکیان بە ناوی تۆفیق حەسەن تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی گوندی قەرەگۆل و دانیشتوی گەڕەکی زیدی عەفرین  بووە ڕفاندووە و ڕادەستی میت-ی تورکیان کردووە.

عەفرین ٥ ساڵە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە و ڕۆژانە تاوانەکانی ڕفاندن، ئەشکەنجە، کوشتن، تاڵانی، گۆڕینی دیمۆگرافی ئەنجام دەدەن.

ژ.ت