دەوڵەتی تورک کەسێکی تری لە شەرای عەفرین ڕفاند

چەتەکانی سوڵتان مورادی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کەسێکی تریان لە ناوچەی شەرای عەفرین ڕفاند.

بەگوێرەی زانیارییەکان، چەتەکانی سوڵتان مورادی سەربە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ١٨ی ئایاردا لە گوندی ئیکدامی سەر بە ناوچەی شەرای عەفرین، کەسێکیان بەناوی سەڵاح رەشۆ ڕفاندووە.

بەپێی زانیارییەکان، سەلاح رەشۆ بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانەوە بۆ سەر عەفرین لە عەفرین کۆچی کردبوو، لەسەر بەڵێن و گەرەنتی درۆزنانەى دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەگەڵ خێزانەکەی گەڕایەوە بۆ گوندەکەی، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەیدا لەلایەن چەتەکانەوە لە دەروازەی گوندەکەیدا ڕفێنرا.

زۆرێک لە ئەنەکەسەییەکان (ENKS)، کە چاوی خۆیان لە تاوان و ئەشکەنجەی سوپای تورک و گروپە چەتەکانی سەربە تورکیا دەنوقێنن، هەوڵ دەدەن خەڵکی ئاوارە و دەرکراوی عەفرین قایل بکەن، کە بگەڕێنەوە عەفرینی داگیرکراو بۆ ژێر دەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە چەتە تیرۆریست و تاڵانچی و دەستدرێژکارەکانی.

ژ.ت