دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر منداڵان تاوان ئەنجام دەدات

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی هەرێمی جزیر رایگەیاند کە پێویستە منداڵان لە تاوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک بپارێزرێن.

ئەنجامانی ڕێکخستنی مافەکانی مرۆڤی هەرێمی جزیر لەگەڵ دەیان منداڵی شەهیدان بە بۆنەی ٤ی حوزەیران رۆژی قوربانیانی شەڕی جیهان لە بەردەم دەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە قامشلۆ کۆبونەوە و راگەیەنراوێکیان خوێندەوە.

ئەڤین جومعە بەرێوەبەری ڕێکخستنی مافەکانی مرۆڤی هەرێمی جزیر راگەیەنراوەکەی خوێندەوە.

'ژیانی سەدان هەزار منداڵ لە مەترسیدایە'

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، هەموو ساڵیک ئاستی تاوانەکانی زیاتر دەبێت و بەم شێوەیە یاساکانی نێودەوڵەتی پێشێل دەکرێت. منداڵانی سوریا لەم دۆخەدا دەبنە قوربانی و گورز لە یەکگرتنی کۆمەڵایەتی دراوە. ژیانی هەزاران منداڵ لە مەترسیدایە و زۆر تاوان لەدژی منداڵان ئەنجامدراون.

نەبوونی لێپێچینەوەی نێودەوڵەتی بووەتە هۆی ئەوەی دەوڵەتی تورک تاوانەکانی لەدژی منداڵان زیاد بکات. دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە سەرەتاوە لەدژی منداڵان و کۆمەڵگا تاوان ئەنجام دەدەن. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگە.

ئەگەری ئەوە هەیە دەوڵەتی تورک تاوانی نوێتر ئەنجام بدات. ئایا بۆچی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەدژی تاوانەکانی سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بێدەنگە. دەوڵەتی تورک تاوەکو ئێستاش لەدژی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تاوان ئەنجام دەدات و هەڕەشە دەکات.

داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە لە بەرانبەر هێرشەکانی ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات."

ف.ق