' دەوڵەتی تورک لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا هێرش دەکات و خەریکی درۆیە'

دەوڵەتی تورک بانگەشەی ئەوەی کرد کە یەپەگە هێرشی کردووتە سەر بارەگای دەوڵەتی تورک. هێزەکانی رزگاری عەفرین ئەو بانگەشانەی بەدرۆ خستەوە و وتی، : لەو هەرێمە یەپەگەی لێنییە. دەوڵەتی تورک خۆی هێرش دەکات."

هێزەکانی رزگاری عەفرین، راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکی بەدرۆ خستەوە.

هێزەکانی رزگاری عەفریند دەڵێت، لەو شوێنەی کە دەوڵەتی تورک دەڵێت یەپەگە هێرشی کردووە، هیچ شەڕڤانێکی یەپەگەی لێنییە و ئەو بانگەشانە درۆیە.

وتیشی، " ئەمرۆ وەزارەتی بەرگری تورکی داگیرکەر لە راگەیەندراوێکدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێزەکانی یەپەگە لە تەل رەفعەت بە چەکی قورس هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای سوپای تورک ئونجو پنار، بەڵام لە تەل رەفعەت هیچ هێزێکی ئێمەی لێنییە.

لەم قۆناغەدا گەلەکەمان لە هەرێمەکە رووبەرووی بومەلەرزە بوونەتەوە و هێزەکانمان لە بەرامبەر بارەگاکانی دوژمن هێرشیان ئەنجام نەداوە. ئەو بانگەشانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک راست نین.

بە پێچەوانەی بانگەشەکانیان، دەوڵەتی تورک هێرش ئەنجام دەدات. سوپای داگیرکەری تورک دوێنی ٦ی شوبات ئەو ناوچەیەی کە بومەلەرزەیەکی بەهێز تێیدا روویدا، بۆردومان کرد.

راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورک درۆیە و بۆ پێچەوانەکردنی راستیەکانە.

ئێمە سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەین کە لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین."

ف.ق