دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٢ ژنی ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی مابەتای عەفرین ٢ ژنی ڕفاند.

بەپێی زانیاریەکان، هەواڵگری تورک ١٧ی ئەم مانگە لە گوندی بریمجی ناوچەی مابەتای عەفرین ٢ ژنی ڕفاندووە.

ناوی ڕفێنراوەککان مزگین (٢٨) و سۆزان (٣٣)ـە و چارەنووسیان نادیارە.

هەمان رۆژ دەزگای هەواڵگری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر (میت) لە گوندی قەنتەرەی ناوچەی مابەتای عەفرین هاوڵاتیەکی ٤٨ ساڵی بە ناوی خالید ئیبیشی ڕفاندبوو.

هەروەها لە ١٧ی مانگدا، میتی تورک ژنێکی دووگیانی لە زیندانی ئەمیر خەباری تایبەت بە میت لە ناوەندی شاری عەفرینی داگیرکراو، بە ئەشکەنجە کوشت.

ناوی ژنەکە نەعمەت بەحجەت شێخۆیە (٣٢)، ناوی هاوسەرەکەشی خەلیل نەسانە (٣٦) و خەڵکی گوندی قۆپێی سەر بە ناوچەی راجۆی عەفرینە.

لە عەفرین لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە ٣٠٠ کەسی مەدەنی ڕفێنراون و ٦ هاوڵاتی مەدەنیش کوژراون.

ف.ق