دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٥ هاوڵاتی مەدەنی ڕفاند

دەزگای هەواڵگری تورک (میت) ٥ کرێکاری بەنداوی مەیدانکی ناوچەی شەرای ڕفاند.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لەسەر کردەوە قێزەونەکانی لە کانتۆنی عەفرینی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. لەو چوارچێوەشدا، دەزگای هەواڵگری تورک (میت) ٥ کرێکاری بەنداوی مەیدانکی ناوچەی شەرای ڕفاند.

ناوی ئەو کەسانەی ڕفێنراون بەم شێوەیەیە: یەکبوون عەلی، ڕەشید دەخدوخ، عیماد جومعە، ئازاد و دەرویش.

ف.ق