دەوڵەتی تورک لە عەفرین داری زەیتون دەدزێت

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین بەردەوامن لە دزی و تاڵانی و ئەمجارە لە بەردەوامیی تاوانکارییەکانیاندا دەستیان بەسەر ٥٠ دار زەیتونی هاووڵاتییان دا گرت.

بەگوێرەی سەرچاوەکان لە عەفرینەوە، چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک بە ناوی "لیوای سەمەرقەند" لە جندرێس دەستیان بەسەر ٥٠ داری زەیتونی هاووڵاتییان حسێن محەمەد حاج عەبدۆ و حسێن محەمەد مامەد دا گرتووە و بەرهەمەکانیان بۆ خۆیان دزیوە.

بەپێی زانیارییەکان دار زەیتونەکانی حسێن محەمەد حاج عەبدۆ لە نزیک کۆمەڵگایەکی دروستکراوی نیشتەجێبوونە بۆ داگیرکەران  بەناوی "ئەل ئێحسان" لە گوندی کەفەر سەفەر و دار زەیتونەکانی حسێن محەمەد مامەد لە دەوروبەری گوندی بافلۆر لە جندرێس دایە.

ژ.ت