دەوڵەتی تورك لە عەفرین كۆمەڵگای نوێ‌ بۆ خێزانی چەتەكانی دروست دەكات

دەوڵەتی توركی داگیركەر بە هاوكاریی ڕێكخراوە ئیخوانییەكان لە عەفرین، كۆمەڵگەی نوێ‌ بۆ خێزانی چەتەكانی، دروست دەكات.

ئاژانسی هاوارنیوز بەناوی چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاوی كردەوە: دەوڵەتی توركی داگیركەر لە گوندەكانی شارەدیی شەرای سەر بە عەفرین، دەستی كردووە بە دروستكردنی كۆمەڵگای نوێ‌ بە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەكە.

ئاماژەی بەوەیش كردووە: ئەو كارەی دەوڵەتی تورك، بە هاوكاریی ڕێكخراوە ئیخوانییەكانی كوێت ‌و قەتەر جێبەجێ‌ دەكرێت.

بە وتەی سەرچاوەیەك لە عەفرینەوە بۆ ئاژانسەكە: بەناو رێكخراوەكانی (عەرەب فەلەستین ٤٨ ‌و ژیان بە سەربەرزی ‌و دەستەسپییەكان) بەشداریی دروستكردنی ئەو كۆمەڵگە نوێیانە دەكەن لە گوندەكانی (عەلكە ‌و كفر ڕۆمە) ی سەر بە شارەدێی شەرا

ئاژانسەكە باسی لەوەیش كردووە: ڕێكخراوە قەتەری ‌و كوێتییەكان بۆ درووستكردنی كۆمەڵگا نوێیەكان، سەدان دار زەیتوونیان لەو گوندانە، بڕیوونەتەوە.

ژمارەی ئەو كۆمەڵگایانەی بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین لەلایەن دەوڵەتی توركی داگیركەر ‌و بە هاوكاریی ڕیكخراوە ئیخوانییەكان دروستكراون، دەگاتە ١٨ كۆمەڵگا.

ف.ق