دەوڵەتی تورک لە عەفرین شوێنوارەکان تاڵان دەکات

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندێکی ناوچەی بلبلی عەفرین سێ ساڵە گردی بیرێ هەڵدەداتەوە و شوێنوارەکان تاڵان دەکات.

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، چەتەکانی دەوڵەتی تورک، لە گردی بیرێی مێژووی لە گوندی شێخورزێی ناوچەی بلبل ٣ ساڵە کاری هەڵکەندن دەکات و گردەکەی بە تەواوی لەگەڵ زەوی تەخت کردووە.

مەرسەدی سوری رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی چەتەکان بەدوای شوێنەواردا دەگەڕێن، دارەکانی زەیتون دەبڕنەوە و گردەکەیان تەخت کردووە.

هەروەها چەتەیەک بە ناوی ئەبو عەزاب ئەلنەجار کە سەر بە فرقەی ئەلهەمزەیە لە زەویەکانی هەرێمی کرێزاتی باب چادری هەڵداوەتەوە و دەستی بە هەڵکەندنی زەوی کردووە.

بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری کانتۆنی عەفرین رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین دەوروبەری ١٣٠ گرد و شوێنی مێژووییان وێران کردووە.

هەروەها زۆر ناوچەی عەین دارا، گردی ئەرەند و ناوچەی شێخ حەمیدی قەستەل جندۆی شیراوا و زۆر جێگەی دیکە هەڵکەندراون.

دەوڵەتی تورک ئەو شوێنانەی کە داگیری کردووە، جوانی شارستانی و مێژوو لەناو دەبات و ناسنامەی کوردی ناوچەکان تێکدەدات.

زۆر کەس باسی ئەوە دەکەن کە ئامانجی چەتەکان بەدەستهێنانی پارەیە، بەڵام دەوڵەتی تورک دەیەوێت دیموگرافی ناوچەکە بگۆڕێت.

ف.ق