دەوڵەتی تورک لە عەفرین، شوێنەواری مێژوویی تاڵان دەکات

بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەرێمی عەفرین رایگەیاند، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکان گردی کتخی مێژوویی، تاڵان و وێران دەکەن.

گردی کتخی مێژوویی لەسەر ڕێگای عەفرین و راجۆیە و چواڕیانی ناوچەیی شیێیە.

بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەرێمی عەفرین پشتڕاستی کردەوە کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، دوای ئەوەی عەفرینیان داگیرکرد، گردی کتخی مێژووییان بە بوڵدۆزێر هەڵکۆڵی. بەپێی زانیاریەکان داگیرکەران لە سێ لاوە گردەکەیان هەڵکۆلیوە.

بەرپرسان ئاماژەیان بەوەدا، لە ساڵی ٢٠١٨ەوە ٥ هەزار مەتر دووجا لە گردەکە هەڵکۆڵێنراوە و رایانگەیاند، چادر و ئامێرێکی زۆر لە دەوروبەری گردەکە جێگیرکراون و ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە گروپێکی گەورە سەرقاڵی تێکدان و تاڵانکردنی گردی کتخن.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتیەکە، لە مانگی تەموزی ٢٠١٩دا، داگیرکەران تا سەر گردەکەیان کۆڵیبوو و بە سەدان دار زەیتوونیان بڕێبوو. هەروەها ٦ هکتار زەویان لە نزیک ڕیگای ڕاجۆ هەڵکۆڵیەوە.

ف.ق