دەوڵەتی تورک لە عەفرین چوار گەنجی کوردی کوشت کە ویستیان ئاگری نەورۆز بکەنەوە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە جندرێس ٤ گەنجی کوردی کۆمەڵکوژ کرد کە ویستیان نەورۆز پیرۆز بکەن. بە سەدان کەس لەبەردەم نەخۆشخانەی جندرێس کە تەرمی گەنجەکانی تێدایە کۆبوونەوەتەوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان، لە ناوچەی جندرێسی عەفرین ٤ گەنجی کوردیان کۆمەڵکوژ کرد کە ویستیان ئاگری نەورۆز بکەنەوە.

ناوی ئەو کەسانەی کە کوژراون بەم شێوەیەیە: فەرهاد عوسمان(٤٣)، ئیسماعیل عوسمان (٣٨)، محەمەد عوسمان (١٨) و محەمەد ئیسماعیل عوسمان (٤٢).

بە هەزاران کەسی عەفرینی، لەبەردەم نەخۆشخانەی ناوچەکە کۆبونەوە و دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەن.

ف.ق