دەوڵەتی تورک لە کامپی واشوکانی شەرمەزار کرا

خەڵکی سەرێکانی، کە بەهۆی داگیرکاری دەوڵەتی تورکەوە کۆچیان بۆ کامپی واشوکانی کردووە، رایانگەیاند کە پێویستە دەوڵەتی تورک ئەو خاکەی داگیری کردووە بەجێبهێڵێت.

ئەنجومەنی کامپی واشوکانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد، کە ئەو چەتانەی خاکی ئەوانیان داگیرکردووە لەناوبەرن و دەریان بکەن.

عەلا عەلی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کامپی واشۆکانی راگەیەنراوەکەی خوێندەوە و وتی، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە ڕێگەی بڵاوەپێکردنی بنەماڵەی چەتەکانی داعش لە جێگەی دانیشتوانی ڕەسەن و پەیڕەوکردنی سیاسەتی تورک، دیمۆگرافیای ناوچەکە دەگۆڕێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دەرکەوتنی نیشانەکانی داعش لە ناوچە داگیرکراوەکان ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە دەوڵەتی تورک لە ڕێگەیانەوە ناوچەکەی داگیرکردووە، شەڕی گەلی سووریای کردووە و ناوچەکەی کردووەتە شوێنی چەتەکانی داعش.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، کە ئامانجگرتنی سەرکردەیەکی داعش لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە لەسەر بنەمای ئەو پشتیوانییە بووە کە دەوڵەتی تورک بۆ داعش دابین کردووە.

هەروەها باسی ئەوەکرا:"ئەم دۆخە بەگشتی ئاماژە بەوە دەکات کە داعش لە سەرێکانییە. پێویستە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچە داگیرکراوەکاندا شەڕی چەتەکانی داعش بکات و کۆتایی بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بهێنێت."

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، کۆچبەرانی هەرێمی سەرێکانی کە لە کامپی واشوکانی نیشتەجێن، داوایان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە یاساییەکان کرد، کە چەتەکانی داعش و دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە سەرێکانی دووربخەنەوە و دانیشتوانە ڕەسەنەکان بگەڕێننەوە سەر ماڵ و حاڵیان.

ف.ق