دەوڵەتی تورک لە کۆبانێ قۆتابخانەیەکی بۆردومان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوای بۆردومانکردنی بنکەی تەندروستی کۆبانێ، ئەم جارە قۆتابخانەیەکی کردە ئامانج.

بەپێی زانیاریەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی کۆرانی رۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ بۆردومان کردووە.

نیو کاتژمێر پێشتریش بنکەی تەندتوستئ گوندی قەرەموخیش بۆردومان کرابوو.

گوندی قەرەموخی رۆژهەڵاتی کۆبانێ و گوندی زیارەتی رۆژئاوای کۆبانێ کاتژمێر ١٦:٠٠ تۆپباران کرابوون.

لە گوندی سفەکێش خالێکی هیزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەش کراوەتە ئامانج.

لە هەمانکاتدا گوندی رۆتان، شامۆ و دگرێی قامشلۆ بە هاوەن و ئۆبۆس تۆپبارانکران.

هەروەها باسی ئەوەش دەکرێت کە گوندی رۆتانی سوریانیەکان و گرکێ شەمۆش روبەرووی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بوونەتەوە.

ف.ق