دەوڵەتی تورک لە مانگی تشرینی دووەمدا ٧١ کەسی لە عەفرین ڕفاندووە

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی چالاکوانانی عەفرین، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ٧١ هاوڵاتیان لە عەفرین ڕفاندووە و ٣ کەسیشیان کوشتووە.

تۆڕی چالاکوانانی عەفرین، ڕاپۆرتێکی لەبارەی تاوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە مانگی تشرینی دووەمدا لە کانتۆنی عەفرین بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە تاوانەکان بەم شێوەیەیەن:

-٣ هاوڵاتی کوژراون کە کەسێکیان بە تەمەن بووە و کەسێکیش بە ئەشکەنجە کوژراوە.

-زیاتر لە ٧ کەس ئەشکەنجە دراون کە ٢ کەس لەوان بەتەمەن بوون.

زیاتر لە ٧١ کەس ڕفێنراون، ١٦ کەسیان بە تەمەن و ٦ کەسیان ژن و کەسێکیان منداڵە.

-گۆڕینی دیموگرافی: زیاتر لە ٣ مزگەوت دروستکراون و فولکەی نەوزۆر کە سمبوڵی نەتەوەی کوردە ڕووخێنراوە.

-٧ شوینەوار وێنرانکراون.

-لە ١٠ شوێن، زیاتر لە ٣ هەزار و ٥٠٠ دار لەناوبراون.

- ٢ رووداوی دەستبەسەرکردن.

-لە ١٠ هەرێم سیستمی باج سەپێنراوە.

ف.ق