دەوڵەتی تورک لە ماوەی هەفتەیەکدا ٧ هاوڵاتی عەفرینی ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین لە ماوەی هەفتەیەکدا ٧ کەسیان ڕفاند.

بەپێی سەرچاوەکان، لە شێراوا، چەتەکانی بە ناو 'پۆلیسی سەربازی' دوو هاوڵاتیان بە ناوەکانی خەلیل عەبدۆ محەمەد و مەحمود حسێن شێخۆیان لە گوندی باسوت ڕفاندووە و نازانرێت بۆ کوێ براون.

سەرچاوەکان لە مابەتا و جندرێسیش رایانگەیاند کە چەتەکان لە گوندی کۆرای سێ هاوڵاتیان بە ناوەکانی عەبدولعەزیز بەتال، عەلی عەبدۆ زیاد و جومعە ئەحمەد عەلی و لە گوندی شێخوتکاش کەسێکیان بە ناوی ئەحمەد حەنان رەشۆ ڕفاندووە.
هەروەها راگەیەنرا کە چەتەکانی جەبهە ئەلشامیەش کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەتیان بە ناوی جیهاند لە گوندی دیکمەئاشی ناوچەی شەرای کانتۆنی عەفرین ڕفاندووە کە بۆ چارەسەری رووی لە عەزاز کردبوو.

ف.ق