دەوڵەتی تورک لە شەڕای دەیان خانوی هاوڵاتیانیان ڕوخاند

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ناوچەی شەڕای سەر بە عەفرین ٢٥ خانوی هاوڵاتیانیان ڕوخاند.

هاوڵاتیکی گوندنی قورتە قەلەی سەر بە عەفرین  لەبەر ڕەوشی ئەمنی نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی(ANF) ڕاگەیاند:" دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتاکانی ٢٥ خانو و کارەگەی زەیتون و دوکانی گوندەکەیان بە شۆفڵ ڕوخاندوە."

هەروەها ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە دوڵەتی تورک و چەتەکانی هەڕەشەیان لە هاوڵاتیان کردوە دەربارەی  ڕوخاندنی ئەو خانوانە نابێت زانیاری بدەنە هێچ کەسێک و لاینەێک، ئەوە لە کاتێکدایە دەوڵەتی تورک چەتەکانی دەیان تاوانی تری جەنگیان کردوە لە عەفرین.

ناوی ئەو هاوڵاتیانەی کە خانوەکانیان ڕوخێندراوە بەم شێوازەیە: ئەکرەم تاهیر، ڕفعەت شەباب، شێخ مەنا حاجی موراد، بەرەکات عەلی و ئیوب ڕاید.

هەروەها کارگەی زەیتونی ئەو گوندە کە خاوەنەکەی حاجی مورادە ڕوخێندراوە.

ڕ.ح