دەوڵەتی تورک لە شەرا بۆمبی فسفۆڕی بەکارهێنا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی تاتمەرەشی ناوچەی شەڕا بۆمبی فسفۆڕی بەکارهێنا.

بەکارهێنانی بۆمبی فسفۆڕ لە تۆپبارانەکانی گوندی تاتمەرەشی ناوچەی شەڕا بە دیمەن تۆمارکرا.

ئەمڕۆ کاتژمێر لە دەوروبەری ١٥:٠٠، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چڕی گوندی تاتمەرەشی ناوچەی شەڕای کانتۆنی عەفرینی تۆپباران کرد.

بەپێی ئەو دیمەن و زانیاریانەی کە بەدەست کەوتوون، ئاشکرا بووە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە تۆپبارانەکەدا بۆمبی فسفۆڕی بەکارهێناوە.

بۆمبی فسفۆڕی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا قەدەغەکراوە. یەکەمجار نییە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆمبی فسفۆڕی قەدەغەکراوە لەدژی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەکار دەهێنێت.

ف.ق