دەوڵەتی تورک لە تل ڕەفعەت هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەیەک

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەیەک لە ناوچەی تل ڕەفعەتی سەربە شەهبا.

سوپای تورکیای داگیرکەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی هێرشبەر هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی ژنان لە تل ڕەفعەت.

بەهۆی ئەو هێرشەوە زیانی مادی بەر نەخۆشخانەی دکتۆر خەلیل شێخ حەسەن کەوتووە.

ژ.ت