دەوڵەتی تورک لە تەل تەمر هاوڵاتیەکی مەدەنی بریندار کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێکی تەل تەمری تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا هاوڵاتیەکی مەدەنی برینداربوو.

داگیرکەران هێرشیان کردە سەر گوندی دەردارای سەر رێگای ناوچەی زرگانی باکوری تەل تەمر.

بەهۆی تۆپبارانەکەوە هاوڵاتیەکی مەدەنی بەناوی ئەحمەد ئەلخدر بریندار بوو و بۆ نەخۆشخانەی شەهید لێگەڕین ڕەوانەکرا.

بەپێی کاتی هەریمەکە، هێرشەکە تا کاتژمێر ١٠:٠٠ لە گوندی دەردارا بەردەوام بوو.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک، جگە لە عەین عیسا، هێرش دەکاتە لە تەل تەمریش. رۆژی ٦ی کانونی دووەم هێرش لەبەرانبەر وێستگەی کارەبای تەل تەمر ئەنجامدرا و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.

ف.ق