دەوڵەتی تورک لە تەل تەمر منداڵێکی بریندار کرد کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتی خۆی بوو

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە قوڕسی تەل تەمری بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵ بە ناوی تەزەن محەمەد ئەلعەلی کە لەگەڵ باوکی سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەیدا بریندار بوو.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەر لە چەند کاتژمێرێک بە قوڕسی تەل تەمری بۆردومان کرد و منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵ بریندار بوو.

بەپێی زانیاریەکان ناوی منداڵەکە یەزەن محەمەد ئەلعەلیە و تەمەنی ٦ ساڵە و لەگەڵ باوکی سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەیان بوون. منداڵەکە بۆ نەخۆشخانەی گەلی لە حەسەکە گواسترایەوە.

بەرپرسانی نەخۆشخانەیە رایانگەیاند، پارچە هاوەنێک بەر منداڵەکە کەوتووە، بەڵام دۆخی تەندروستی باشە.

ف.ق