دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا بارەگای سەربازی نوێ دروست دەکات

دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا، لە باکوری رێگای ئێم٤، دەیەوێت بارەگای نوێی سەربازی دروست بکات.

ئۆتۆمبێڵە سەربازیە گەورەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوێنێ لە نزیک گوندی ئەلمشەرفێ، بازگەیەکی سەربازیان دانا و بۆ ئەوەی بازگەکە بکەنە سەربازگە ناوچەکەیان گەمارۆدا.

بازگە سەربازیەکە، کیلۆمەترێک لە رێگای ئێم٤ و گوندی ئەلمشرەف و ٣ کیلۆمەتر لە عەین عیسا دوورە. بارەگا نوێیەکەی دەوڵەتی تورک کیلۆمەترێک لە بارەگای هێزەکانی رووسیا و حکومەتی سوریا دوورە.

ف.ق