دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا بنەکەیکی سەربازی دامەزراند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دەورووبەری ڕێگەی نێودەوڵەتی (ام فۆڕ) لە عەین عیسا لە ماوەی یەک هەفتەدا ٥ بنکەی سەربازی دامەزراندوە. لە ڕێگەی خەندەقێکەوە ئەو بنکانەی بەستووەتەوە بەیەکەوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات و باکووری  عەین عیسا بنکەی سەربازی دامەزراندووە. لە ڕێگەی ئەم بنکانەوە  بەنیازە ڕێگەی (ام فۆڕ)ی نێوانی جەیرە و هەرێمی فورات بخاتە ژێڕ کۆنتڕۆڵی خۆی.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە دامەزراندنی ٥هەمین بنکەی سەرباز خۆی لە دەورووبەری گوندی خالدیە کە دەکەوێتە ٦کم  ڕۆژئاوای شارۆچکەکە لە سەر پاشماوەی خانووەکانی گوندی کۆچبەر دامەزراندووە.

دەوڵەتی تورک زرێپۆشی سەربازی، چەکی قوورس، کامێرای چاودێری و ڕادادری داناوە.

ماوەیەک پیش بڵاوکرایەوە کە لە نێوان بنکە سەربازییەکاندا خەندەق لێدراوە.

دوای ٣مانگ هێرشی بەردەوامی داگیرکەرانی تورک لە دژی ناوچەی عەین عیسا و گوندەکانی ڕۆژئاوای گرێ سپی، دەوڵەتی تورک دەستی کردووە بە دانانی بنکەی سەربازی.

ک-ش