دەوڵەتی تورک منبجی تۆپ بارانکرد

سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی منبجی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای تۆپ بارانکرد.

 بە پێی هەوالێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار( ئانها)، سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کاتژمێر ١٤:٣٠ خولەک بە کاتی هەرێمەکە گوندەکانی ئەل شاشات، عەرەب کلۆ، لون دادات، عەرەب حسەن، ئۆم ئیدەس و چات-یان تۆپ بارانکرد. هیچ زنیاریەک لە زەرەر و زیانی ئەو هێرشە بەردەست نەکەوتووە.

دەوڵەتی تورک لە بەرەبەیانی ئەمڕۆشدا هێرشی گوندی چاتێ-ی کردبوو. بە پێی ڕاگەیەنراوێکی فەرمی کە لە لایەن مەجلسی سەربازی  منبجەوە ڕاگەیەنراوە، گروپە چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی سەربازی ئەوان لە گوندی چاتێ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی منبج، ئەو هێرشە تێکشکێندرا.

ک-ش