دەوڵەتی تورک منداڵێکی شەهید کرد

ئەحمەد عەبدوڵغەنی سالم (١٢) ساڵ کە ١٨ی کانونی دووەم لە هێڕشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لەسەر رێگەی قامشلۆ و دێرک بریندار ببوو، گیانی لەدەستدا.

لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا کە ١٨ی کانونی دووەم لە سەر رێگەی قامشلۆ و دێرک ئەنجامدرا، منداڵێک بە ناوی ئەحمەد عەبدوڵغەنی سالم ١٢ ساڵ بریندار ببوو.

ئەحمەد سالم لە نەخۆشخانەی قامشلۆ چارەسەر بۆدەکرا. لەگەڵ هەموو هەوڵەکانی پزیشکان گیانی لەدەستدا.

درۆنەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە نزیک ویستگەی ئاری لە چوڕیانی گوندی مەعشوق ئۆتۆمبێڵێکی بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێڵەکەدا و کەسێکیش لە نزیک ئۆتۆمبێلەکە بریندار ببوون.

ف.ق