دەوڵەتی تورک شەهبای تۆپباران کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی کانتۆنی شەهبای تۆپباران کرد

بەپێی زانیاریەکان، ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەر بە چڕی دەستی بە تۆپباران کردووە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی تەل مەدیق و زەویانی کانتۆنی شەهبا و بەنداوی شەهبای تۆپباران کرد.

لە هەرێمەکە جموجووڵی فڕۆکەکانی چاودێری هەیە، بەڵام لەبارەی زیانەکان هیچ زانیاریەک بڵاونەکراوەتەوە.

ف.ق