دەوڵەتی تورک تل ڕەفعەت و شەهبا و شێراوا بۆردوومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەوروبەری ناحیەی تل ڕەفعەت و گوندەکانی هەرێمی شەهبا و ناوچەی شێراوای عەفرین-یان بۆردومان کرد.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە هەرێمەکەوە بە دەست گەیشتوون، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک شەوی ڕابردوو دەوروبەری ناوچەی تل ڕەفعەت و گوندی بێلونییەی ناوچەی شەهبایان بۆردوومان کردووە.

ڕاگەیەندراوە هاوکات دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی بێنێی سەر بە ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرینیش تۆپباران کردووە.

ژ.ت