دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین ٩٠٠ داریان بڕیەوە

سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرینی داگیرکراو، ٩٠٠ دارە زەیتونیان بڕیەوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرینی داگیرکراو، بەردەوامە لە تاوانە نامرۆڤەکانی بەرامبەر بە خەڵکی ناوچەکە. چەتەکانی ئەلحەمزەت ٩٠٠ دارە زەیتونیان لە ناوچەی مەعبەدای کانتونی عەفرین بڕیەوە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە خۆجێیەکانەوە گەیشتووەنەتە بەردەسمان، چەتەکانی ئەلحەمزەت ٣٠٠ دارە زەیتونی هاوڵاتیەکیان بە ناوی محمد شێخ حەمود و ٦٠٠ داری هاوڵاتیەکی تر بە ناوی ئەحمەد کێفۆیان بڕیوەتەوە.

بە پێی راپۆرتێکی رێکسختنی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی تا ئێستا بە دەیان هەزار دارە زەیتوونیان لە ناوچەکە بڕیوەتەوە.

ز.ش