دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ٥ هاوڵاتی دیکەی عەفرینیان ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە دەستی چەتەکانی 'پۆلیسی سەربازی' ٥ هاوڵاتی مەدەنیان لە گوندی جەلەمێی ناوچەی جندرێسی عەفرین ڕفاند.

کردەوەکانی دژە مرۆڤی دەوڵەتی داگیرکەری تورک وەک ڕفاندن، دەستدرێژی، تاڵان و دزی لە هەرێمە داگیرکراوەکانی باکور و رۆژهەڵاتیس سوریا بەردەوامە.

سەرچاوە خۆجێیەکان رایانگەیاند، چەتەکانی پۆلیسی سەربازی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوشەمەی رابردوو ٥ هاوڵاتی مەدەنی گوندی جەلەمێی جندرێسی عەفرینیان ڕفاندووە.

ڕفێنراوەکان بۆ شوێنێکی نادیار براون و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

هەروەها راگەیەنرا هاوڵاتیەک بە ناوی فاروق محەمەد تەمەنی لە دوروبەری ٣٠ ساڵیدایە، خەڵکی گوندی قورت قولاقەی سەر بە شەرایە، چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە لوبنانەوە گەڕابوویەوە عەفرین. ماڵی فاروق لە لایەن چەتەکانی جەبهە ئەلشامەوە دەستی بەسەردا گیرابوو، کاتێک چەتەکان ویستویانە ماڵەکە تاڵانبکەن، ئەو هاوڵاتییەیان ڕفاندوە.

لە  ١١ مانگی ڕابردوودا،  چەتەکانی سوڵتان موراد داویانە بەسەر گوندی قورت قولاق، زیاتر لە ٣٣ هاوڵاتیی مەدەنییان ڕفاند، کە ژنیشیان تێدایە.

ف.ق