دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەردەوامن لە تاڵانکردنی عەفرین

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین بە سەدان داریان بڕییەوە.

لە عەفرین کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراوە، تاوان لە دژی مرۆڤایەتی و تاوانی ژینگە بەردەوامە.

زانرا کە چەتەکانی فیرقەی حەمزەی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی تلفێی ناوچەی جندرێس ١٥ داری زەیتونی هاوڵاتییەک بە ناوی عەودا سوبحی و ٥ داری زەیتونی کەسێک بە ناوی شیراز ناسانیان بڕیوەتەوە.

چەتەکانی سوڵتان موراد لە گوندی بەراڤی ناوچەی شەرا ١٢ داری محەمەد فەوزی خەلیل، ١٢ داری مستەفا خەلیل و ١٢ داری زیاد خەلیلیان بڕیوەتەوە.

لەگوندی دەر سیوانی ناوچەی شەراش هەمان ئەو چەتانە ٢٠٠ داری زەیتون، کاژ و بادەمی کەسێک بە انوی حەنان سمۆ عەبودانیان لە ریشەوە هەڵکەندووە.

هەروەها بە دەیان دار لە دەوروبەری بارەگا سەربازییەکانی ناوچەی مابەتاش لەلایەن چەتەکانی سوڵتان مورادەوە بڕدراونەتەوە.

داگیرکەران لەسەرەتای ئەمسآڵەوە زیاتر لە ٥ هەزار داریان لە عەفرین بڕیوەتەوە.

هـ . ب