دەوڵەتی تورک وچەتەکانی بە دەیان هاووڵاتی عەفرین-یان رفاند

دەوڵەتی تورک وچەتەکانی لەم مانگەدا لە گوند وناوچەکانی عەفرین ژمارەیەک هاووڵاتیان ڕفاندووە. لە ئیستادا چەندین گوند گەمارۆ دراوە و رێگە نادەن کەس دەربازی گوندەکان ببن.

سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی گوندەکانی عەفرین گەمارۆ دەدەن و هاووڵاتیان دەڕفێنن.

ڕۆژی ٤ی کانوون چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی باسووفان و کبەشین-ی ناوچەی شێراوا گەمارۆ درا و دەستیانکرد بە ڕفاندنی هاووڵاتیان. لەم دوو گوندە بەدەیان هاوولاتی کە ژن و منداڵیشی تێدایە ڕفاندووە.

تائیستا ناوی ١٢ کەسی ڕفێندراو ئاشکرا کراوە. دوای گوندی باسووفان، چەتەکان لە گەل دەزگەی هەواڵگری تورک گوندی بێی-ی بەرانبەر باسووفانی گەمارۆدا و زیاتر لە ١٥ کەسیان ڕفاند.

بە پێی زانیاری چالاکوانانی هەرێمەکە، چەند ڕۆژپێش ئیستا چەتەکانی بەرەی شامیە لە گوندی ئەرندێ، مستەشوورا، قاسمۆ، دەلا وشێتکا دەستیان کردووە بە هەڵمەتێکی ڕفاندنی هاووڵاتیان.هەروەها گوندێ میرکان-یان گەمارۆدا و زیاتر لە ١٠٠ کەسیان ڕفاند.

بە پێی زانیارییەکان لە هەرێمەکە، ڕفاندنی هاووڵاتیان بەردەوامە، هەروەها گوندەکانی  ناوچەی شێراوا و گوندی میرکان-ی ماباتایان گەمارۆدا و قەدەغەی هاتن و چوونیان ڕاگەیاند.

ک-ش