دەوڵەتی تورک عەین عیسای تۆپباران کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێک و کامپی کۆچبەرانی عەین عیسای تۆپباران کرد.

بەپێی زانیاریەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاتژمێر ١٠:٣٠ بە کاتی هەرێمەکە دەستی بە تۆپباران کردووە و دەوروبەری ناوچەی عەین ععیسا، گوندی مەیلەک و کەمپی کۆچبەران و دەوروبەری رێگەی ئێم٤ تۆپباران کرد.

دەوڵەتی تورک کە زۆر هەرێمی باکور – رۆژهەڵاتی سوریای داگیر کردووە، رۆژانە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵكی مەدەنی بۆردومان و تۆپباران دەکات. لەو جێگەیانەی کە داگیری کردووە، بە ئەنقەست تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات. کوشتن. ئەشکەنجە، رفاندنی مەدەنیەکان، هەڕەشە، تاڵانکردن، هێرشی زایەندی، کاری رژێمی تیرۆری تورکە لە هەرێمەکە.

ف.ق