دەوڵەتی تورک زەویەکانی شەهبا و کۆبانێی سووتاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک زەوی و زاری هاوڵاتیانی شەهبا و کۆبانێ دەسووتێنێت.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی کە لە گوندی مالیدە جێگیر بوون، زەوی و زاری گەنجم و جۆی هاوڵاتیانیان لەنێوان گوندەکانی ئوم هۆش و تەل مالیدی شەهبایان سووتاند.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە و هاوڵاتیان ناتوانن لە ترسی چەتەکان، دەستوەردان لە ئاگرەکەدا بکەن.

وپای تورک و چەتەکانی لە کۆبانێ زەوی و زاری جۆتیارانیان لە رۆژئاوای شارەکە تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا لانیکەم ١٠٠ هەزار دۆنم زەوی سووتا و بووە خۆڵەمێش.

ف.ق