دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی ئومولکەفی بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەلایەنی کەمەوە ١٠٠ تۆپ و هاوەنی نا بە گوندی ئومولکەفی ناوچەى تل تەمرەوە.

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەری لە کاتژمێر ٠٤:٠٠ەوە دەستیکردووە بە تۆپبارانکردن و هاوەنبارانکردنی چڕی گوندی ئومولکەف لە رۆژئاوای ناوچەی تل تەمر.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەلایەنی کەمەوە ١٠٠ گولـلە تۆپ و هاوەنی ناوە بە گوندی ئومولکەفەوە.

تا ئێستا وردەکاریی زیانە مرۆی و مادییەکانی تۆپبارانەکە ڕوون نییە، بەڵام بەهۆی زیانەکانی تۆپبارانەکەوە تۆڕی کارەبا زیانی پێگەیشتووە و کارەبا بڕاوە.

ژ.ت