دەوڵەتى تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر خوێندنگەیەکی کۆچبەران لە شێراوای عەفرین

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی خوێندنگەیەکی ناوچەی شێراوای عەفرینیان بۆردومانکرد، کە کۆچبەری تیادا دەمایەوە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانیدا خوێندنگەى گوندی خرێبکێ-یان لە ناوچەى شێراوای عەفرین بۆردومانکرد، کە کۆچبەران لەو خوێندنگەیەدا دەمانەوە.

هێرشەکە لە رێگەى تۆپبارانکردن بە تۆپی جۆری ئۆبیس بوو. لە بارەی زیانە مرۆیی و ماددیەکانی هێرشەکەوە زانیارییەکی روون لە بەردەستدا نییە.

ژ.ت