دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر عەین عیسا

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی مەلەک، جەدیدە و کامپی عەین عیسا و ڕێگای ئێم ٤-یان تۆپباران دەکەن. هاوکات فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیش خرایە خوارەوە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی مەلەک، جەدیدە، کامپی عەین عیسا و ڕێگای ئێم ٤-یان تۆپباران کرد.

 لەلایەکی دیکەوە، فرۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئاسمانی ناوچەی شێراوای داگیرکراوی کانتۆنی عەفریندا دەسوڕێتەوە.

کاتژمێر ١٦:٣٠ی دوێنێ بە کاتی ناوخۆیی، لە گوندی محسینلیی سەربە منبچ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە جۆری (سیها)ی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خرایە خوارەوە.

ژ.ت