دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کاتژمێرێکدا هێرشی کردە سەر ١٠ خاڵ

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ماوەی کاتژمێرێکدا هێرشی کردە سەر ١٠ خاڵ لە ناوچەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر کامپی هۆل، کە چەتەکانی داعش و زۆربەی خێزانەکانیانی تێیدا دەژین. خێزانێک لەو چەتانە، کە بۆردومانەکەى کرد بە هەل بۆ خۆی لە کامپەکە رایانکرد، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ دەستگیرکردنی کەسە هەڵهاتوون دەستیان بە جموجوڵ کرد.

هێرشکرایە سەر ناوچە نەوتییەکان

دەوڵەتی تورک ئەکادیمیایەکی سەربازیی هێزەکانی سوتورۆی سووریانییەکانی لە گوندی ڕوتان لە ناوچەی تربەسپی و ناوچە نەوتییەکانیشی بۆردوومان کرد. دوای بۆردومانەکە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە.. فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیش هێرشی کردە سەر ناوەندێکی کارەبا لە گوندی مزگەوت لە ناوچەی تەربەسپی و ئاگری گرت.

گوندی ئەسەدییەی سەر بە زرگان بۆردومان کرا. دوو گولـلە تۆپ بەر گەڕەکی مەیلەسۆنی شاری قامیشلۆ کەوتن. کۆمپانیای بیناسازیی نەورۆزی لە ناوچەی حیزام لەسەر سنووری قامیشلو بە تۆپ کرایە ئامانج.

هەروەها لە سەربازگەکانی سەر سنوورەوە تەقە لە گوندی تل تشرین لە دربەسیە کرا.

هاوکات دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گوندەکانی دێرجەمال و زیارەتی سەربە شەهبا.

ژ.ت