دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر منبج

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە دوای هێرشەکانیان بۆ سەر شەهبا و عەفرین هێرشیان کردە سەر گوندەکانی هۆشەری و هیسان لە منبج.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی هۆشەری و هیسان لە منبج.

بەپێی ڕاگەیاندراوی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە بارەگاکانیانەوە لە گوندی قیراتا، گوندەکانی هۆشەری و هیسان تۆپبارانکرد.

ئەنجوومەنی سەربازیی منبج وێڕای باسکردن لە بەردەوامیی تۆپبارانەکە راشیگەیاندووە، تاوەکو ئێستا زانیارییەکی ڕوون لەبارەی ئەنجامی تۆپبارانەکە لەبەردەستدا نییە.