دوو پێشەنگی نەمر

شەهید بەرجەم تورجەل و کیندا زین لە بارەی تێکۆشانی بێ وچانی ٣٠ ساڵەیان و ئاواتەکانیان، هاوڕێیەتی و هەستی قوڵی خۆیان دوای ئەوەی ئەو رێگەیان گرتووەتەبەر بۆ کامێرا دەدوێن.

شۆڕشگێڕ بەرچەم تورجەل (هابریزە ئۆزدوراک) و کیندا زین (فاتمە ئۆنور) کە لە ساڵی ١٩٩٣ بەدواوە تێکۆشانی ئازادییان بەڕێوەدەبرد، لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەهید بوون.

هەر چرکەیەکی ئەو ٣٠ ساڵە لێوالێوە لە ژیان. بۆ ئەوەی سبەینێ درەنگ نەبێت، ئاواتەکانیان بۆ دواتر هەڵنەگرت.. لەو ٣٠ ساڵەدا شایەتی هەموو دژواری و جوانییەکان بوو، بە ژیانکردنی مێژووی ئازادی ژن بەهایان بە بەهاکان زیاد کرد. سەرەتا لە ناوخۆیدا شۆڕشی ژنی ئافراند، دواتر ئەوەی لە ناو کۆمەڵگادا دەستی بە بونیادنانی کرد. هەنگاو بە هەنگاو بە پشوودرێژی بونیادی نا.

شەهید بەرچەم تورجەل و کیندا زین تێکۆشانی ٣٠ ساڵەی بێ وچانیان و ئاوات، پەیجورییەکانیان، پەیوەندیی هاوڕێیەتی و هەستەکانی خۆیان دوای دابڕان لە هاوڕێکانی خۆیان بۆ کامێرا دەگێڕنەوە.

 

هـ . ب