فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک شەرا و شەهبایان بۆردوومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی گوندەکانی مالیکییە، کەفەر ئاتونی لە ناوچەی شەرا و گوندی بێلونی سەر بە ناوچەی شەهبا بۆردومان کرد. هەروەها هێرشی زەمینی بۆ سەر ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر زیادیان کردووە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی گوندەکانی مالیکییە و کەفەر ئاتونی لە ناوچەی شەرا و گوندی بێلونی سەربە ناوچەی شەهبای لە کانتۆنی عەفرین بۆردومان کرد.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا هێرشەکانی چڕتر کردووەتەوە و گوندەکانی تیل لەبەن و گوزەلی سەر بە ناوچەی تل تەمر و گوندەکانی شیوخی خواروو، زۆرمغار  و ئەحمەد مونیر لە ڕۆژئاوای کۆبانێ و گوندەکانی جەرادا و موحسینلیی لە ڕۆژئاوای منبج بۆردومان کرد.

ژ.ت