فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بەسەر عەفرین و شەهبادا دەسوڕێنەوە

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەسەر هەرێمەکانی عەفرین و شەهبادا دەسوڕێنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەى بێفڕۆکەوان لە کاتژمێر ١٠:٣٠ بە کاتی عەفرین بەسەر عەفرین و شەهبادا سوڕاونەتەوە.

داگیرکەران ئەم بەیانییە بە چەکی قورس هێرشیان کردبووە سەر شەهبا.

داگیرکەران لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ دا بە چەکی قورس هێرشیان کردبووە سەر دەورووبەری بەنداوی شەهبا و گوندی سەموق.

لەبارەی زیانەکانی ئەو هێرشەوە زانیارییەکی روون لە بەردەستدا نییە.

ژ.ت