فەرماندەیی یەپەژە: بەرپرسیارەتی ئێمە زۆرتردەبێت

فەرماندەی گشتی یەپەژە ، نەورۆزئەحمەد دەستنیشانیکرد کە هێرشی داگیرکاری زۆرتربووە و لەساڵی ٢٠٢١دا بەرخۆدانی ئێمە فراوانتر دەبێت و وتی، : یەپەژە چۆن بووە پێشەنگی شەڕی داعش ، لە داهاتووشدا هەمان ڕۆڵ بگێڕێت.

نەورۆز ئەحمەد فەرمادەی گشتی یەپەژە دەربارەی گەشەی سەربازی، سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی ساڵی ٢٠٢٠ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەربارەی تێکۆشانی یەپەژە و سەرکەوتنەکانیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فوڕات- ئەنەفە قسەیکرد.

ئەحمەد ئەوەی خستەڕوو کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەدژی ژنان و گەل هێرشی دژە مرۆڤانەکەی زۆرترکردووە و وتی،" سەرەڕای هێرشەکان ژنان خاوەنداریەتی لە ئیرادە و ئازادی خۆی، لەجەوهەری خۆی، بەها و کلتوری خۆی کردووە. ئەوەش وای کرد کە تێکۆشانی ئێمە گەشترببێت."

لە داگیرکەکاری عەفرین دەستدرێژی کرایە سەرژانان. هاوکاتیش ڕفاندن و کوژران بەردەوامە. بەرخۆدانیش بەردەوامە، ئێوە ئەوهێرشە داگیرکارانە لەو ناوچانە چۆن دەنرخێنن؟

وەک دەزانن ناوچەیەک کە یەپەژە خۆی لە هەموو شوێنیکی تر زۆرتر ڕێکخستووە هەرێمی عەفرینە. هاوکات ژنان لە کاتێکدا لە دەوری یەپەژە خۆیان بەهێزدەکەن، بەشداربوونی ئەوان، خوڵقاندنی ئیرادەی بەهێز و ئەزموون، بەشداری ژنانی لە هەموو ناوچەکان زۆرتر کرد. لە عەفرین لە بەرخۆدانی لە دژی هێرشی دەوڵەتی تورک، بە پیشەنگایەتی ژنان و بەتایبەت لە سەرناوی هەڤاڵ ئەڤێستا وبارین، هەڵوێستی فیدایی خۆیان سەلماند. خاوەنی ئەم هزرە بوون و خۆیان بۆگەل فیدا بکەن و بە بەرخۆدان دەتوانین ئازادی مسۆگەربکەین. بەو هێرشانە کە کرایە سەرژنان ویستیان ئیرادەی کۆمەڵگە بشکێنن. هەربۆیە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرلە عەفرین ژنانی دەکردە ئامانج. هەم لەکاتی شەڕوهەمیش دوای شەڕبە شێوازێکی سیستماتیک لە دژی ژنان کوشتن و دەستدرێژی ئەنجام دەدەن. هاوکات بەناوی ژنانەوە هەڕەشە لە کۆمەڵگە دەکەن. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوام بەنیازە لە رێگەی ژنانەوە ئیرادەی گەل بشکێنێت. هەربۆیە هێرشی ژنان دەکات.

ئەم هێرشانەی کە لەم قۆناغەدا ئەنجام دەدرێت، دڵی مرۆڤەکان ئازار دەدات. هێرشی هۆڤانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وچەتەکانی لە دژی ژنان و گەل دەیکەن، لە هێرشی داعش خراپترە. لە کاتی هێرشەکانیش، ژنان خاوەنداریەتی لە ئیرادە وئازادی خۆیان، لەجەوهەر، بەها وچاندی خۆیان دەکەن.ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە ئێمە بەرخۆدانی خۆمان فراوانتر بکەین. ئێمە وەک هێزی یەپەژە کاتێک خاوەنداریەتی لە ئیرادەی گەلان بکەین کە لە سەر کەسایەتی ژنان خۆی نیشان دەدات و بە خەباتی خۆمان دەمانهەوێت ژنان بکەینە خاوەن فکر و ڕامان. نەک لە عەفرین، لەهەرێمە داگیرکراوەکاندا ولە مەیدانەکاندا چۆن ژنان زۆرتر خۆبپارێزن؟ لە بەرئەوەی کە لە شوێنە داگیرکراوەکاندا کریاری دڕندانە ئەنجام دەدرێت. نە تەنیا لەدژی ژنی کورد، لەدژی هەموو ژنان ئەوهێرشانە روودەدات.هەربۆیە پێوەری سەرەکی ئێمە خەباتی زیاتر وخاوەنداریەتی لە ژنانە. بەتایبەتی هێزی سەربازی دەبێت زیاتربەهێز بکرێت و تۆڵەی ئەو داگیرکاریە لە دوژمن بکەینەوە، ئەمە پێوەر و بەرپرسیارەتی سەرەکی ئێمەیە. لە هەموو ناوچە داگیرکراوەکاندا ئێمە گەلی خۆمان وژنان دەپارێزین. ژنان رێخستن دەکەین و خاوەنداریەتی لە ژنان دەکەین.

' ئەرک وکاری یەپەژە'

لە کۆنفرانسی دووهەمی یەپەژەدا، لە راگەیەنراوێکدا دەستنیشانکرابوو کە ' چۆن یەپەژە بۆ لە ناوبردنی داعش پیشەنگ بوو و ئەرکی خۆی بەجێهێنا. لەسەرئەو بنەما ئێمە بڕیارمان داوە کە ڕۆڵی خوڵقێنەری کۆمەڵگای ئازاد، دیموکراتیک و یەکسان درێژە بدەین ' لەسەر ئەو بنگەیە لە بواری کۆمەڵایەتیەوە لە ساڵی ٢٠٢٠ خەباتی ئێوە چۆن بوو؟ ئامانجی ئێوە بۆ ژنان چییە؟

ئەو کۆنفرانسە زۆر گرینگ بوو، دوای ئەو کۆنفرانسە بە تایبەت لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ لە دژی هەرێمەکە هێرشی داگیرکاری زۆرتربوون. لەو کاتەدا هەندێ کەس پرسیاریان دەکرد، " داعش نەما، ئیترکارو پێوەری هێزی سەربازی چییە؟" لە کۆنفرانسەکەدا لەو سەردەمەدا باس لەوە دەکرا کە ئێمە ئیترچی دەکەین و ئایا ئیتر پێویستمان بە هێزێکی ئاوەها دەمێنێت. ئاستی بڕیاردای لەو کاتە و بەهێرشی سەرێکانی و گرێ سپی ، سەلماندی کە بڕیارەکەی ئیمە راستە و دەبێت خۆمان بەهێزتر بکەین. لە ساڵی ٢٠٢٠دا دوای هێرشەکان ئێمە کەوتینە ناوهەوڵدانی نرخاندنی ئەنجامەکان، ڕاوەستە کردن لە سەر ئەنجامەکان و لەبواری سیاسی سیاسی، ئیدۆلۆژیک و سەربازی ئێمە ئاستی بیردۆزیمان گەش کرد. ئێمە هەوڵماندا کە لەبواری میژوویی کارو خەباتی خۆمان پیش بخەین. لە ئەزموونی شەڕدا دەرکەوت، ئێمە توانیمان کیشەکان چارەسەربکەین. هەوڵماندا ژمارەی هێزەکانمان زۆرتر بکەین، لە بورای شەردا ئێمە لە دژی تکنیکی سەربازی دەولەتی تورک کە لە ناتۆ وەری دەگرێت تێکۆشانیکی گەروەمانکرد، تاکتیکەکانی خۆمان پیشخست و سەرلەنوێ دامان مەزراندەوە. هەوڵماندا خۆبپارێزین، گورزیان لێ بدەین و گەلی خۆمان بپارێزین. ئەمساڵ لەم بوارانەدا گرینگیمان دابە پەروەردە و کاری ئاکادیمی.

لە لایەکی ترەوە زۆر گرینگ بوو کە هێزەکانی ئێمە لە بواری سەربازی و بیردۆزی خۆیان پێشبخەن. لەم بوارەدا سەرەتا ژنان و گەلمان پەروەردە کرد. لە ناو کۆمەڵگەدا هزری ئەوەی کە بۆچی دەبێت خۆمان بپارێزین بووە بابەت. هەربۆیە بەشداری سەربازی زۆرتر بوو. هەر بۆیە ئەمساڵ کار و بەرپرسیارەتی ئێمە زۆرتر بوون. ئەوەی لە دەستی ئێمە دیت، ئێمە خاوەنداریەتی لە داواکاری و پێوەرەکانی کۆمەڵگا دەکەین و بەرپرسیارەتیمان بەردەوام دەبێت.

ئەمساڵ تەوا بوو، بە ڵام کار و بەرپرسیارەتی ئێمە تەواو نابیت. دەێت لە ساڵی داهاتوودا ئاستی خۆمان بەرزتر بکەینەوە. چونکە هێرش و داگیرکاری لەسەرهەرێمەکە زۆرتر دەبێت. یەپەژە چۆن لە شەڕی دژی داعشدا پیشەنگ بوو ، لەشەڕی دژی داگیرکاریشدا ڕۆڵی پیشەنگی خۆی دەگێڕێت.

' گؤڕینی کۆمەڵگە'

شۆرشی ڕۆژئاوا بە پیشەنگایەتی ژنان پێکهات. کاتێک سالی ٢٠٢٠ بنرخێنن، بەشداری و گۆڕانی ژنانی گەنج چون بوو؟ ژنانی گەنج بەشداری ناو ڕیزەکانی ئێوە دەبن، لە ناو بنەماڵە و کۆمەڵگادا گۆڕان روویداوە؟

نە تەنیا لە مەیدانی شەڕ لە ڕووی سەربازی، ڕۆحی فیدایی یەپەژە، پێوەندی بە بەها و پیشەنگی ئەوان، گۆڕانی زۆر ڕوویداوە. ئەو شتە زۆربەرچاو بوو. گەلی کورد و پێکهاتەکانی تری کۆمەڵگە بەشدارییەکی زۆریان کردووە. لە کۆمەڵگە ئەو گوتارە دروست بوو کە ئەگەرئەتەوەێت بژیت دەبێ خۆت بەریکخستن بکەیت و بەرپرسیارەتی خۆت پێک بهێنیت. ڕاستە گەشەی زۆر روویدا. بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی شۆرش روویدا، پاراستنی ئەو دەسکەوتانە لە ناو گەل بووە نرخ. بەتایبەتی لە هێرشی سەرێکانی وگرێ سپی ئەوهزرە دروست بوو.

گۆڕانی باش لە ژناندا روویدا، کاریگەری لە سەربەشەکانی تری کۆمەڵگە دانا. ئێمە هەوڵماندا ئەو بنەماڵانەی کە کچەکانیان بەشداری ناو یەپەژە بوون، ئەوان زۆرتر پەروەردە بکەین. ئەو کارەمان کرد کە لە ناو کۆمەڵگەدا گۆڕانی گەورە روو بدات. ئەوە سەلمێنەری ئەوەیە کە ئەرک و بەرپرسیارەتی یەپەژە زۆرتر بووە.  بۆئەوەی کە ئێمە ببینە وڵامێک بۆ چاوەڕوانی گەلی عەرەب، سوریان و ئەرمەن، گەشکردنی شۆرشی کۆمەڵگە و پاراستنی ئەوان لە دژی ئەوهێرشانە پێوەرو ئەرکی سەرەکیە. هەروەک ئەوەی کە باسمان کرد، لە کۆمەڵگەدا گۆرانی گەورە ڕوویداوە. دەتوانین بێژین کە ژنان بەگشتی بەشداری هەموو بوارەکانی سیاسی، سەربازی و زانستی بوون، هەمووان دەلێن 'ئەوە لە سایەی بوونی یەپەژەیە' و ئەمەش دەرخەری گۆڕانی کۆمەڵگەیە.

ک-ش