عەفرین: سوپای تورک و چەتەکانی چەندین کەسی مەدەنیان رفاند

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندەکانی باسوفان و کبێشینی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین چەندین کەسی مەدەنیان رفاند.

بە پێی زانیاریە خۆجێیەکان، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هەڵیان کوتایە سەر ماڵی دانیشتووانی هەر یەک لە گوندەکانی باسوفان و کبێشینی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین و چەندین کەسی مەدەنیان رفاند، بەڵام تا ئێستا نازانرێت ئەو کەسە مەدەنیانە کە بە ئەشکەنجە رفێنراون، بەرەو کوێ براون و چارەنووسیان نادیارە.

چەتەکانی فەیلەق ئەلشامی سەر بە سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی باسوفیان جێگیر کراون و ئەوانن کە مەدەنیەکانیان رفاندنووە.

ناو و تەمەنی هەندێکی لەو کەسانەی رفێنراون بەم شێوەیەیە: عەلی کازم عەلی ٢٢ ساڵ، باسل مامەند حسێن ٢٢ ساڵ، سامێر مامەند حسێن ٣٥ ساڵ و ئەحمەد هندی هندی ٣٢ ساڵ.

ز.ش