فۆزا یوسف: بۆ یەکسانی پێویستە هزری عەبدوڵلا ئۆجالان جێبەجێ بکەین

فۆزا یوسف ئەندامی کۆمیتەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە لە کۆنگرەی ئەنجومەنی ژنانی پەیەدەدا قسەی کرد و وتی، "پێویستە بۆ یەکسانی نێوان ژنان و پیاوان بەپێی هزری رێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان بجووڵێینەوە.

فۆزا یوسف ئەندامی کۆمیتەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی بەشداری لە کۆنگرەی دیالۆگی 'لەدژی تاوانە زایەندیەکانی بەرانبەر ژنان بوەستنەوە' کرد کە لەلایەن ئەنجومەنی ژنان پەیەدەوە سازکرابوو.

یوسف فۆزا لە سەرەتادا قسەی کرد و بەخێرهاتنی بەشداربوانی کرد و وتی، "ئێمە ئەمڕۆ لەبارەی دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی کۆبوینەوەتەوە بۆئەوەی ئەرکەکانمان جێبەجێ بکەین. لەبەرئەوەی کە توندوتیژی دژی ژنان کە بە ناوی نەریتەوە ئەنجام دەدرێت و لە راستیدا عەقڵیەتی دەسەڵاتە. بۆیەش پێویستە لە عەقڵیەتی باوکسالاری رزگارمان ببێت کە کۆمەڵگای بە گشتی کۆنتڕۆڵ کردووە."

فۆزا باسی ئەوەی کرد، "زۆر شەرمە ژن بکوژرێت و ئێمە لەبەرامبەر ئەوە بێچارە بین. کەسایەتی سیاسی، دەزگاکانی ژنان بەشێکی سەرەکی ئەم کێشەیەن."

فۆزا ئەوەشی خستەڕوو کە هەموو رێکخستنەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەشداریان لە کۆبونەوەکەدا کردووە و پێوویستە هەمووان لێبۆردن لە ژنان بکەن، لەبەر ئەو تاوانەی کە لەدژیان ئەنجام دەدرێت و وتی، "زۆر گرنگە پرسیاری راست لە خۆمان بکەین.. ئێمە چۆن دەژین؟ پێویستە چۆن داهاتوومان دروست بکەین؟ ئایا لەسەر کام بناغە بژین؟ پێویستە وڵامی ئەم پرسانە بدەینەوە لەبەرئەوەی شۆڕشی ژنان بەم پرسیارانە دەستیپێکردووە."

دۆزا دۆخی کۆمەڵگا و دۆزی خانەوادەی بە 'خۆکوشتنی کۆمەڵگا' لەقەڵەمدا و وتی، "ئەگەر کێشەی ئازادی شینەکرێتەوە، دروستکردنی ژیانی ئازاد زەحمەتە."

فۆزا فیداکاری ژنانی بەبیرهێنایەوە کە لە شۆڕشی ١٩ی تەمموزدا بۆ پاراستنی کۆمەڵگا و بۆ فەراهەمکردنی ژنانێکی ئازاد و شکۆدار ئەنجامدرا.

فۆزا باسی ئەوەی کرد کە کۆمەڵگا بە گشتی بەرپرسە لە تاوانەکانی بەرانبەر، هیند، سەدە، هەڤرین خەلەف و منداڵانی حەسەکە و پێویستە هەڵوێستێکی رادیکالتر پیشان بدرێت.

لەبارەی رێبازی چارەسەر فۆزا باسی ئەوەی کرد کە ئەوان لە دروستکردنی ژیانی ئازاددا، پێویستە خۆیان بسپێرن بە هەڵسەنگاندنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەبارەی یەکسانی نێوان ژنان و پیاواندا.

لە کۆتایی قسەکانیدا فۆزا یوسف باسی لە رۆڵی کەسایەتی ئایینی، ریشسپیەکان، رێکخستنەکانی مافەکانی مرۆڤ و پارتە سیاسیەکان کرد کە هەڵوێستی جددیان لەبەرانبەر تاوانەکان هەبێت بۆ ئەوەی رێگری لە تاوانەکان بکرێت.

ف.ق