گابریەل: بانگەشەکانی رادەستکردنی عەین عیسا بە ڕژێم راست نین

کینۆ گابریەل وتەبێژی قەسەدە وتی،"بانگەشەکانی رادەستکردنی عەین عیسا بە ڕژێم راست نین و لەسەر بناغەی خۆپاراستن وڵامی هەموو هێرشێک دەدەینەوە.

کینۆ گابریەل وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) باسی لە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەین عیسا کرد و رایگەیاند، بە هێرشەکانیان دەیانەوێت هەرێمی نوێ داگیر بکەن.

گابریەک بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار (هاوارنیوز) قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا، شەڕڤانانیان هێرش و پیلانەکانی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنن.

گابریەک ئاماژەی بە هەڵوێستی رووسیا و ئەمریکا لەبەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد و وتی، "ئێمە وەک قەسەدە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی قبوڵ ناکەین. بەڵام دیار بوو کە هەڵویستی دەوڵەتە گارانتۆرەکان بەرژەوەندی نێوان هێزە نێودەوڵەتی و دەوڵەتی تورکە وەک هێزێکی هەرێمی. ئەمە شتێکی نێو نییە و لە ساڵەکانی رابردوودا ئەو هەڵوێستەمان بینی. پێویستە ئێمە چاوەڕێی شتێکی نوێ نەبین."

کینۆ گابریەک باسی ئەوەشی کرد کە هێزەکانیان پابەندی پەیمانەکانن و ئاگربەست جێبەجێ دەکەن و وتی، "ئێمە لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا بەرخۆدان دەکەین و وڵامی هێرشەکان دەدەینەوە. پێویستە هێزەکانی تر کە ئاگربەستیان ئیمزاکردووە لەبەرانبەر پێشێلکاریەکان بێدەنگ نەبن."

وتەبێژی قەسەدە باسی ئەو بانگەشانەی کرد کە دەڵێن، لە ٩ی تشرینی یەکەمدا لەنێوان قەسەدە، رژێم و رووسیا رێککەوتن لەسەر دروستکردنی ٣ خالی چاودێری لە عەین عیسا کراوە و وتی، "شتێکی بەو شێوەیە نییە و ئەگەر رێکەوتنێک هەبوایە، قەسەدە بە فەرمی ئاشکرای دەکرد."

گابریەک لە کۆتایی قسەکانیدا راشیگەیاند، هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامن کە ئەویش بەشێکە لە سیاسەتەکانی لە سەرتاسەری هەرێم و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ف.ق