گەل سەردانی بنەماڵەی شەهید شاهینیان کرد: خاوەنداری لە بەرخودانی گەریلا دەکەین

بەسەدان کەس سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهید زنار شاهین کرد. لە سەردانەکاندا راگەیەندرا کە بە هۆی خیانەتی پەدەکەوە رۆڵەکانی گەلی کورد شەهید دەبن.

شەهید زنار شاهین (رەشید کچی) لە ١٤ی ئابدا لە بەرخودان دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهیدببوو.

بەسەدان کەسلە دانیشتووان بەشدارییان لە مەراسیمی پرسەی شەهید زنار شاهیندا کرد ، کە لە گوندی سێگرای کۆچەرات لە ناوچەی گرکێ لەگێی کانتۆنی قامیشلۆ سازکرابوو.

 لەمەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ناوچەی گرکێ لەگێ زولفا بەدرۆ قسەی کرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید و هەموو گەلی کوردستان کرد.

زولفا بانگەوازی ئاراستەی هاوکارانی داگیرکەری کرد کە بەخۆیاندا بچنەوە و پاشگەز ببنەوە، داوای لە پەدەکە کرد و تی، "ئەو هاوکارییە دەبێتە هۆکاری شەهیدکردنی رۆڵەکانمان کە بۆ ئازادی کوردستان تێدەکۆشن".

هەروەها لە مەراسیمەکەدا ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لقی گرکێ لەگێ عەگید ئیسماعیل قسەی کرد و وتی، "ئێمە لە قۆناغێکی زۆر هەستیار و مێژووییداین کە هێزە داگیرکەرەکان هەوڵ دەدەن فەلسەفەی دیموکراتیکی ئێمە لەناوببەن. لەبەر ئەوەش دەبێت ئێمە ئامادە بین، بەها کوردستانییەکانمان بپارێزین و پستیوانی لە بەرخودانی هەپەگە بکەین".

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا بەڵگەنامەی شەهید خوێندرایەوە و رادەستی بنەماڵەی کرایەوە.

هـ . ب