گەلی عامودێ: ئێمە درێژەدەری ڕێبازی ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالانین

هاووڵاتیانی عاموودێ کە سەردانی چادری چالاکی قامیشلوویان کرد، وتیان : ئێمە بەردەوام درێژەدەری ڕێباز و خوێندکاری قوتابخانەی فکر و فەلسەفەی رێبەرعەبدوڵا ئۆجالان دەبین و خاوەنداریەتی لە چالاکانی مانگرتوو دەکەین."

چالاکی چادرهەڵدانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنج ی هەرێمی جەزیرە بە ئامانجی پشتگیری لە مانگرتن لە خواردنی گیراوانی سیاسی لە بەندیخانەکانی تورکیا، بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە درووشمی " کات کاتی ئازادیە، سەرکەوتن مسۆگەرە" لە پارکی بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە قامیشلوو بەردەوام دەکات.

لە ڕۆژی چوارەمی چالاکییەکە بە دەیان هاووڵاتی خەڵکی شاری عاموودێ سەردانی چادری ئێشکگریان کرد.

لە چالاکییەکەدا شاناز ئیبراهیم ئەندامی کۆنگرەی ستار قسەیکرد و بێدەنگی نێودەوڵەتی لەهەمبەر گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-ی ئیدانەکرد و وتی، " ئێمە بەردەوام درێژە دەری ڕێبازی ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالان دەبین، ڕاستە بەدیل گیراوە بەڵام فکرو ئەندیشەی ئازادە.

هەروەها شاناز پشتگیری خۆیان بۆ داخوازی گیراوانی سیاسی لە بەندیخانەکانی تورکیا بۆ ئازادی رێبەرئاپۆ دووپات کردەوە.

دوای قسەکان هاوسەرۆکی مەجلسی بنەماڵەی شەهیدانی عاموودێ زیوەر محەمەد لە سەر ناوی خەڵکی عامودی ڕاگەیەنراوێکی خوێندەوە و داوای کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبوڵا ئۆجالانی کرد.

ک-ش