گەلی عەفرین و شەهبا لەدژی گۆشەگیری رێپێوانیان ئەنجامدا

گەلی عەفرین و شەهبا بە رێپێوانێکی جەماوەری گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەر گەلی کوردستان شەرمەزار کرد و رایانگەیاند کە هەموو کاتێک بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان لەسەر پێ دەبن.

بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی عەفرین و شەهبا و تەڤگەری کەلتوری ژنانی هیلالی زێڕینی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، هەنگاوی بڵاوکردنی بروشور بە دروشمی ' کات کاتی ئازادیە' لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٣دا دەستی پێکرد. لە چوارچێوەی چالاکیەکەدا ٢٥ هەزار بروشور لەنێو خەڵکی عەفرین و شەهبا کۆکرانەوە. ئەمڕۆ لە هەمان چوارچێوەیەدا بە رێپێوانێکی جەماوەری گۆشەگیری شەرمەزارکرا.

رێپێوانەکە لە گوندی تەل سۆسینی سەر بە ناوچەی ئەحداس تاوەکو پارکی ٤ی نیسان بەردەوام بوو. دوای خولەکێک رێزگرتن لەسەر ناوی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی عەفرین و شەهبا بەرژین عەفرین و لەسەر ناوی تەڤگەری کەلتوری ژنانی هیلالی زێڕین شیرین خەلیل قسەیان کرد.

قسەکەران رایانگەیاند کە پێویستە هەر کەس عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد وەک ناوەندی چارەسەری کێشەکان دەبینێت و وتی، : ئێستا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان لە گێژاوێکی جددی و هەستیاردایە. لەبەرئەوەی جێگرەوەکانی رێبەر ئاپۆیان بە بناغە وەرنەگرت و لە شەهبا ئێمەش دەڵێن کە کەس ناتوانێت رۆژی ئێمە تاریک بکات.

چالاکی بە وتنەوەی دروشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' و ' بژی بەرخۆدانی ئیمڕالی' کۆتایی هات.

ف.ق